بەهۆی مانگرتنەوە 400 گەشتی ئاسمانیی كەنەدا راگیرا

زیاتر لە 400 گەشتیی ئاسمانی لە كەنەدا بەهۆی مانگرتنێكی لەناكاوی كارمەندانی تەكنیكیی فڕۆكە راگیرا.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، كۆمپانیای وێست گەیت، دووەم گەورە كۆمپانیای فڕۆكەوانی لە كەنەدا رایگەیاندووە كە 407 گەشتی ئاسمانی راگیراوە و كاریگەری لەسەر 49 هەزار گەشتیار دروستكردووە پاش راگەیاندنی مانگرتن لە كار لەلایەن سەندیكای كرێكارانی چاكسازی-یەوە.

مانگرتنە لەناكاوەكە، كە لە ئێوارەی هەینی رابردووەوە دەستیپێكردووە، كاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان دروستكردووە.

بەپێی میدیاكان، كۆمپانیاكە ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت لە راگرتنی فڕۆكەكانی كە پشووی كۆتایی هەفتەیە. ئاماژەشیداوە، خاوەنی نزیكەی 200 فڕۆكەیە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ نزیكەی 30 فڕۆكەیان دەخاتەوە كار.

بابەتی پێشتر

زانایەكی سوری چارەسەرێكی نوێ بۆ شێرپەنجە دەدۆزێتەوە

بابەتی دواتر

مووچەی خانەنشینیی کرێکاران لە عێراق زیاددەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share