مووچەی خانەنشینیی کرێکاران لە عێراق زیاددەکرێت

بە بڕیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینیی کرێکاران زیاددەکرێت.

نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشینیی کرێکاران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیارەکە دەبێت کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکاران 500 هەزار دینار بێت، بەو پێیەش 150 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەکەیان.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە تەنها ئەو کرێکارە خانەنشینانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان 350 هەزار دینارە و هیچ توێژێکی دیکە وەک چاودێریی کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی…
Total
0
Share