پۆلیسی ئەمریکا: بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە سێ کەس کوژران

شوێنی ڕوداوەکە

لە ناو هۆڵێكی یاریی بۆڵینگدا لە ویلایەتی ئاڵینۆی ئەمریکا، کەسێک تەقەی هەڕەمەکیی کرد بەناو خەڵکدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی ئەسۆ شەیتد پرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی کانونی یەکەم لە زاری دان ئۆوشی، فەرماندەی پۆلیس لە شاری ڕۆکفۆردەوە ڕایگەیاند، ” دوای تەقەکردنەکەی هۆڵی دۆن کارتەر لانیس بۆ یاریی بۆڵینگ، کەسێک کە پەیوەندی بە هێرشەکەوە هەبووە دەستگیرکراوە”.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس، هیچ زانیارییەکی دیکەی لە بارەی چۆنیەتی ڕوداوەکە و ناسنامە و زانیارییەکانی ئەو کەسەی دەستگیرکراوە نەخستەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی 25ی كانونی یەكەم، تەقینەوەیەك لە ناوەندی شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنیسی لە ئەمریکا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون، پۆلیسی ئەو شارەش ڕایگەیاند، “تەقینەوەكە ڕێكەوت نەبووە و پێدەچێت لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدرابێت.”

بابەتی پێشتر

كەتیبەكانی حزبوڵا هەڕەشە لە كازمی دەكات: سەبرمان تاقیمەكەرەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ هەڵمەتێكی فراوانی كوتان دژ بە كۆرۆنا لە ئەوروپا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share