یۆنان دوو دیبلۆماتکاری سەر بە تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیردەکات

لەماوەی دوو ڕۆژدا حکومەتی یۆنان دووجار تورکیای تۆمەتبارکردووە بە سیخوڕیکردن و تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتەکەی، لەوچوارچێوەیەشدا دوو کەسی دەستگیرکردووە کە کەسێکیان لەناو کونسوڵخانەیەکی تورکیادا کاریکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پۆلیسی یۆنان دیبلۆماتکارێکی تورکیا دەستگیرکردووە کە لە کونسوڵخانەی تورکیا لە دورگەی ڕۆدێسی یۆنانی کاریکردووە.

ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی یۆنان  کە دوێنێ هەینی 18 ی کانونی یەکەم، بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، ” جگە لەو پیاوە تورکە، کەسێکی دیکە دەستگیرکراوە کە ناسنامەی یۆنانی هەیە و بەناو چێشتلێنەربووە لە کەشتییەکی هێڵی رۆدێس-کاستێلۆریزۆ.

لە پرسێکی دیکەدا وەزارەتی دەرەوەی یۆنان دیسانەوە تورکیای تۆمەتبارکردووە بەوەی بە ئاسانی ڤیزای خوێندن و نەخۆشی دەدات بە دانیشتوانی هەندێک وڵاتی هەژارنشین و ئەوانیش لە تورکیاوە خۆیان دەگەیەننە یۆنان.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ئاماژەی بە شەپۆلی چوونی سۆماڵییەکان کردووە بۆ یۆنان کە لەلایەن تورکیاوە بە ئاسانی ڤیزایان پێدەدرێت تا سەردانی تورکیا بکەن و لەوێشەوە خۆیان دەگەیەننە یۆنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
زیاتر ببینە

ترەمپ سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.…
Total
0
Share