ئایا ترەمپ یەكەم سەرۆكی ئەمریكایە كە بایكۆتی ئاهەنگی ڕكابەرەكەی بكات؟

سەرۆكی ئێستای ئەمریكا ڕایگەیاند، لە ئاهەنگی دانانی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەو وڵاتە ئامادە نابێت، بەوەش دەبێتە چوارەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە بەو كارە هەستابێت.

لە مێژووی ئەمریكادا، چەند سەرۆكێكی دیكە هەبوون كە بایكۆتی ئاهەنگی ڕكابەرە سەركەوتووەكەیان كردووە.

دوایین حاڵەتی لەو جۆرەش پێش زیاتر لە 150 ساڵ ڕوویداوە كاتێك، لە ساڵی 1869 ئاندرۆ جۆنسن ئامادەی ئاهەنگی سەرۆكی دوای خۆی نەبووە.

لە كاتێكدا بەرلەوە لە ساڵی 1829 جۆن كوینسی ئامادەی ئاهەنگی دەستبەكاربوونی ڕكابەرە براوەكەی نەبوو، كە ئاندرۆ جاكسۆن بووە.

هەروەها لە ساڵی 1801 جۆن ئادەمز سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا، ئامادەی ئاهەنگی دەستبەكاربوونی تۆماس جێفرسۆن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا نەبووە.

هەرچەندە چەندین سەرۆكی دیكەش هەبوون بە بیانووی جیاجیا ئامادەی ئاهەنگی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ نەبوون، بەڵام بە ئاشكرا ڕایاننەگەیاندووە كە بایكۆتی دەكەن و نەخۆشی و هۆكاری دیكەیان كردووە بە بیانوو.

نوێترین حاڵەتی هاوشێوەش بەرلە ترەمپ، لە ساڵی 1974دا بووە، كاتێك ڕیتشارد نیسكۆن ئامادەی ئاهەنگی دەستبەكاربوونی جیڕاڵد فۆرد نەبووە، بەڵام هۆكارەكەی ئەوە بووە كە لە نیوەی ویلایەتەكەیدا دەستی لەكاركێشابووەوە نەك وادەی یاسایی خۆی تەواو ببێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، ترەمپ هاوكاتی ئاهەنگی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، گەشت دەكات بۆ كۆمەڵگەی فلۆریدا.

چەند سەرچاوەیەكیش لە كۆشكی سپییەوە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، ڕەنگە دۆناڵد ترەمپ بەر لە دەستپێكردنی بە ڕۆژێك واشنتن بەجێبهێڵێت.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە، گەر ترەمپ ئامادەی ئاهەنگی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن نەبێت، ئەوا دەبێتە چوارەمین سەرۆكی ئەو ڵاتە كە بەو كارە هەستابێت.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.. 126 توشبووی نوێ تۆماركران

بابەتی دواتر

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە عێراق هاوپەیمانییەكیان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share