شەپۆلی بەفربارین دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریكا هەڵدەوەشێنێتەوە

شەپۆلێكی بەفربارین زۆرینەی ناوچەكانی ناوەڕاستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی گرتەوە و بووەهۆی دواكەوتن و هەڵوەشاندنەوەی دەیان گەشت لە فڕۆكەخانەكانی ویلایەتی كۆلۆرادۆ.

دیڤد روس، شارەزا لە ناوەندی پێشبینییەكانی كەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت دۆخی كەشوهەوا كە بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە دروستبووە لەمڕۆوە بەشێنەیی روو لە ئاساییبوونەوە بكات، بەڵام زۆر بەهێواشی دەبێت.

بە تەنها لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دنیفەر 200 حاڵەتی دواكەوتن و 18 حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گەشت تا پاش نیوەڕۆی سێشەممە تۆماركراوە، وەك ئەوەی سایتی فلایت ئەیر بڵاویكردووەتەوە.

هەر بەهۆی شەپۆلی بەفرەكەوە رێگای خێرایی 70، كە لە دنیفەرەوە بۆ كانساس درێژبووەتەوە، بەیانیی سێشەممە داخرا و دواتر دووبارە كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
Total
0
Share