کرواتیا چوونە ناو ناوچەی یۆرۆ و شنگنی راگەیاند

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا کرواتیا چوونە ناو ناوچەی یۆرۆ و شنگنی بۆ ئازادی هاتوچۆ لەناو دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە حکومەتی کرواتیا بڵاویکردەوە، چووەتە ناو رێکەوتنی ئازادی هاتوچۆ لە ناو هەردوو ناوچەی یۆرۆ و شنگن لەناو دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەمەش یەکەمجارە دەوڵەتێک لە یەک کاتدا پەیوەندی بە هەردوو ناوچەکەوە بکات لە یەک کاتدا.

کرواتیا لە ساڵی 2013 ەوە چووەتە ناو یەکێتیی ئەوروپا، ئەمڕۆش بووە 20ەمین دەوڵەتی ناوچەی یۆرۆ.

هاوکات بووەتە 27ەمین دەوڵەتی ناو ناوچەی شنگنە، کە لەساڵی 1985 دامەزراوە، کە تێیدا رێگە بە هاوڵاتییانی دەوڵەتانی ئەندام دەدات بە ئازادی هاتوچۆ بکەن کە ژمارەیان 420 ملیۆن کەسە.

 

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی کۆریای باکوور داوای زیادکردنی جبەخانە ئەتۆمییەکان دەکات

بابەتی دواتر

هۆشداری لە روودانی لافاوێکی دیکە لە بەغداد دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share