ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە چەمچەماڵ دەبێت و لەگەڵ یەکە ئیدارییەکان کۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ بە سەردانێکی رەسمی دەچێتە چەمچەماڵ، لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە.

رەمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەردانەکەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە ئاغجەلەرەوە دەستپێدەکات و سەردانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەکات.

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی شەهیدان دەکات و لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە کۆدەبێتەوە و وێستگەیەکی کارەبا لە سنووری چەمچەماڵ دەکاتەوە.

رەمک رەمەزان ئەوەشی وت، “لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا، قوباد تاڵەبانی سەدانی نووسینگەی پاسپۆڕتی چەمچەماڵ دەکات، کە ئەمڕۆ دەکرێتە ئەلیکترۆنی”.

ئەو پڕۆژەیەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی دەکات و رادەستی کۆمپانیای جێبەجێکاری دەکات، کە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵە، توانای بەرهەمهێنانی 3400 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی لە یەك كاتژمێردا هەیە و زیاتر لە 480 هەزار كەس لێی سوودمەنددەبن و نەک تەنها لە ناو چەمچەماڵ، بەڵکو لە هەموو گوند و ناحیەکانی سنوورەکە لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن و دەتوانێت کێشەی ئاو چارەسەر بکات.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم كۆبانێ: هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن

“هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن” مەزڵوم كۆبانێ رایدەگەیەنێت، “ئێمە…
Total
0
Share