سلێمانی.. شەڕە تەقە روویدا و کەسێک دەستگیرکرا

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

دوای ئەوەی لە گوندی کانی گۆران شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو، پۆلیس تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی لە گوندی كانی گۆران دروست بوو، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا بارودۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە و تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بە تۆمەتبار بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا تۆمەتبار( م ، خ ، ح لەدایكبووی 1999 )بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: دوای 20 ساڵ جارێکی دیکە تووشبوون بە سیل بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

خالید شوانی دەستبەكاربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share