هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت

لەسەر بڕیاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردنی پێشوەختەی فەرەنسا بە بەشداریی 50 ملیۆن دەنگدەر دەستیپێکرد و بەپێی ئەنجامی راپرسییەکان چاوەڕێدەکرێت پارتی راستڕەوی فەرەنسی زۆرترینی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

پەرلەمانی فەرەنسی لە 577 کورسی پێکهاتووە، پێویستە لایەنی براوە 50+1 ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بە پێچەوانەوە هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە گەڕی دووەمەوە.

بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێکی بەشداریی هەڵبژاردنەکان لە گەڕی یەکەمدا ناتوانێت دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا دەکەونە گەڕی دووەمەوە و 7 ی تەمموز ئەنجامدەدرێت.

بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی فەرەنسا لەسەر بڕیاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکە بەڕێوەچوو، ئەمەش پاش ئەوەی پارتی راستڕەوی فەرەنسا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share