د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە و چەند نەشتەرگەرییەكی پێویستی بۆ ئەنجامدراوە و بە وردیی چاودێریی دۆخی تەندروستیی دەكرێت.

د. شاخەوان سائیب بەگ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو ژنەی لە كەركوك سووتێندراوە چەند نەشتەرگەییەكی پێویست هەبووە بۆی ئەنجامدراوە، بەهۆی پابەندبوونی بە ڕێنماییە پزیشكییەكانەوە ئێستا دۆخی تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە و ڕێژەی سووتاوییەكەی 65% كە چەند نەشتەرگەییەكی پاككردنەوەی پێستی بۆ كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستدەكات بۆ ماوەی یەك مانگ بۆ 45 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و چاودێریبكرێت و دواتر بڕیار لەسەر دۆخی تەندروستیی دەدرێـت.

ئەو پزیشكە ئاشكراشیكرد، بەشێكی زۆری قاچەكانی و هەردوو دەستی و ملی سووتاون و ڕێژەی سووتاوییەكەشی زۆرە بۆیە بە وردیی چاودێریی دۆخی تەندروستی دەكرێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەنگاوەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە ململانێ سیاسییەكان بەردەوامین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیی لە سەید عەممار حەكیم،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا بتوانن سەركەوتووتربن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا…
Total
0
Share