رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای رانیە – خەلەکان کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سەر رێگای رانیە – خەلەکان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا تاکسی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێڵکاری شوێنی رووداوەکە دەریدەخات کە شۆفێرەکە تێپەڕاندنی ئەنجامداوە و دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە 18 ساڵی تەواو نەکردووە و بەهۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share