لەبارەی درۆنێکەوە دانیشتووانی دارەتوو ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانی دارەتوو رایدەگەیەنێت سبەینێ درۆنێک بە ئاسمانی ناحیەکەدا دەسووڕێتەوە و پێویست بە دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان ناکات.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوودا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییانی ناحیەی دارەتوو دەکەین هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر ئەو درۆنەی سبەینێ لە ئاسمانی گوندی باغمرەشهاب دەبینرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، درۆنەکە بە رەسمی مۆڵەتی فڕینی لە لایەنی ئەمنی وەرگرتووە، تەنها بۆ مەبەستی رووپێویکردن بەکاردەهێنرێت، بەپێچەوانەوە بەرامبەر هەر سەرپێچی کارێک کاردانەوەی یاسایی دەگیرینەبەر.

بابەتی پێشتر

وادەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share