حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا و نەخۆشەکە دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر نەخۆشێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گومانی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لێدەکرا، نموونەی پشکنینی خوێنی لێوەرگیرا و دەرکەوت تووشی پەتاکە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشەکە تەمەنی 18 ساڵانە و دانیشتووی قەزای رانیەیە و پیشەی قەسابە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرێت و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەشێکی هۆکاری لابردنی کورسییەکانی سەهۆڵەکە پەیوەندیی بە پیسیی شوێنەکەوە هەبووە

سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فرۆشیاران و کاسباراکانی شەقامی سەهۆڵەکە. بابان ئەحمەد، سەرۆکی…
Total
0
Share