تەرمی هونەرمەندێک لە هۆتێلێکی شاری هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی هونەرمەند میهران ئەنوەر لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەند میهران ئەنوەر لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر دۆزرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیاربووە”.

میهران ئەنوەر لە بواری شانۆ و سینەما کاری کردووە و وەک ئەکتەر لە چەندین فیلمدا بەشداریکردووە و جگە لەوەش کورتە فیلمی نووسیوە و چەندین بەرهەمی شیعریشی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی خراپی عەمبارکردنەوە بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ عەمبارکردنەوە، بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن. قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەشیاوییان بۆ…
Total
0
Share