تەندروستیی عێراق دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی راگەیاند

وەزیری تەندروستیی عێراق دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی راگەیاند و دەڵێت، ”ئامانجمان کوالیتی و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتییان”.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوە کرد، ”چەند نەخۆشخانەیەکی نوێمان هەیە کە بەشێکیان لە کۆتایی ئەمساڵدا و هەندێکیشیان لە ساڵی داهاتوودا دەخرێنە بواری خزمەتەوە، بەوەش توانای کلینیکی نەخۆشخانەکانمان زیاددەکات و ئەنجامەکە لە کوالیتی و زیادبوونی خزمەتگوزارییەکان رەنگ دەداتەوە کە پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکرێت”.

جختلەوەش دەکاتەوە کە وەزارەتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو پڕۆژانە و پلانی داهاتووشی هەیە و دەڵێت، ”ئێستا لە پرۆسەی ناردنی بانگهێشتی راستەوخۆداین بۆ کۆمپانیاکان بەمەبەستی دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە 16 پارێزگادا”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەرمیان: وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بریندارێکی لێ کەوتەوە

بابەتی دواتر

لە چەند مانگی رابردوودا دوبەی پێشوازی زیاتر لە 8 ملیۆن گەشتیاری نێودەوڵەتی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share