سبەی لە پەرلەمانی عێراق دوا بڕیار لەبارەی هەڵەبجەوە دەدرێت

لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكرێت.

بەپێی خشتەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی سبەینێدا، دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە و هەمواری دووەمی یاسای بیمەی فەرمانبەرانی حكومی دەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای رێككەوتنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و روسیاش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەڵێن لە زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی عێراق وەرگیراوە كە دەنگ بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share