هاتوچۆی گەرمیان: وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بریندارێکی لێ کەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان، لەنزیک گوندی چاڵەڕەش، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ”بەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێک بەئاڕاستەی دەربەندیخان رۆیشتووە و لەنزیک گوندی چاڵەڕەش وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو”.

دەشڵێت، ”بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات

سبەی پێنجشەممە، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات. سبەی پێنجشەممە، لەسەر…
Total
0
Share