مافەکانی مرۆڤ: هەژاران و ئەوانەی داهاتییان دیاریکراوە سوودمەند نابن لە یەکەکانی نیشتەجێبوون

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رەخنەی لە بەرزیی نرخی یەکەکانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دەگرێت، جەختی لەوە کردەوە کە کەسانی کەم داهات سوودیان لێ وەرناگرن، جا چ حکومی بێت یان کەرتی تایبەت.

سەرمەد بەدری، بەڕێوەبەری ناوەندی زانیاری لە فەرمانگەی نیشتمانیی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق بە رۆژنامەی فەرمیی راگەیاند، ئەو قەیرانی نیشتەجێبوونەوەی وڵاتی گرتووەتەوە تەنها بەوە چارەسەر دەبێت کە کۆمەڵگای نیشتەجێبوون بە نرخێک دروستبکرێت هەژار و کەمدەرامەتەکان توانایان هەبێت سوودمەند ببن لێی و نرخەکان دیاریبکرێن نەک بەوجۆرەی کە ئێستا هەیە.

ئاماژەی بەوەدا کە کۆمسیۆن سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ئەنجامداوە، ئەوانیش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی بەغداد و کۆمیسیۆنی وەبەرهێنان، بۆ زانینی رێکارەکانی تایبەت بەسندوقی نیشتەجێبوون ، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان.

رایگەیاند، کۆمیسیۆن هۆشداریدا لەوەی هۆکاری سەرەکیی سودمەندنەبوونی ئەو گرووپانەی پێشتر باسکراوە لەو یەکەی نیشتەجێبوونانە، گرانی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون و قیستی مانگانەیانە، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستدەکرێن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، پێویستیی عێراق بە یەکەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دوو ملیۆن و 500 هەزار بۆ سێ ملیۆن دەبێت بۆ ئەوەی بەتەواوی کۆتایی بە قەیرانەکە بهێنێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنەکە و پۆستە ئیدارییەکان دەدات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share