زۆر بەکارهێنانی مۆبایل ئەم زیانانەی هەیە

توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەکارهێنانی زۆری مۆبایلە زیرەکەکان چەند زیانێکی جەستەیی هەیە.

ئیسان بینێت، دامەزرێنەری کۆمپانیای سۆنین دەڵێت، جگە لە ناڕەحەتی جەستەیی، بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی فشارە دەروونییەکان و تێکچوونی خەو.

ئیسان، ئاشکرایکردووە بێهێزی یان چرچبوونی پەنجەکان، لاوازیی دەست و سەختگرتنی شتەکان کۆمەڵێکی دیکەن لە نیشانەکانی کاریگەریی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل.

دەشڵێت، زۆر گرنگە لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانە سەردانی پزیشک بکەیت و چارەسەریی پێویست وەربگریت، چونکە رەنگە دەمارەخانەکانی لەش تێکبچن و نەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان، ئەگەر لەکاتێکی زوودا چارەسەر وەرنەگریت.

دەشڵێت، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تێکچوونی دەمارەکان بەهۆی مۆبایلە زیرەکەکانەوە و بەرەوپێشبردنی تەندروستیی دەستەکان، جێبەجێکردنی ئامۆژگاری و ستراتیژی پراکتیکی دەتوانێت زۆر یارمەتیدەربێت.

چەند رێنماییەک بۆ بەکارهێنانی مۆبایل و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکان:

*پشوو وەربگرە:

گرنگی بدە بە پشوودانی بەردەوام لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ئەوەی دەست و مەچەکەکانت پشوو بدەن، ماوەی پشوودان دەکرێت لە پێنج خولەکەوە تا چەند کاتژمێرێک بێت، تاوەکو  زیاتر مۆبایلەکەت لە دەستت دوور بخەیتەوە، یارمەتیی زیاتری پەنجە و دەمارەکانت دەدەیت.

*بەشێوەیەکی دروست مۆبایل بەکاربهێنە:

پاراستنی دۆخی جەستەی دروست لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان گرنگە، راگرتنی ئامێرەکە لە ئاستی چاودا بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر مل و شان، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتی.

*وەرزشکردن:

راهێنانە وەرزشییەکان لە رۆتینی رۆژانەتدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی نەرمیی دەست و مەچەکەکانت، ئەنجامدانی راهێنانە سادەکانی وەک چەمانەوەی مەچەک و راکێشانی پەنجەکانی دەست دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.

 

 

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی: یەکەمین خولی فێربوونی زمانی چینی لە زانکۆی سلێمانی کرایەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر بڕێک ماست و شیرەمەنیی خراپبوودا گیرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share