بە هەڵە 17 ساڵ زیندانیكرا و ئێستا داوای پارەی خواردن و مانەوەی لە زیندان لێدەكرێت

دواى چەندین ساڵ زیندانى بە هەڵە و لێخۆش بوون، داواى پارەى خواردن و ماوەی مانەوەى لە زیندانى لێدەکەن.

پیاوێکی بێتاوان کە بە هەڵە سزای 17 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی تاوانی دەستدرێژیی سێکسی کە ئەنجامی نەدابوو، بە داوایەكی حكومەتی بەریتانیا تووشى شۆک بوو كە تیایدا داوای پارەى لێدەکات بۆ ئیدارەی زیندانەکە، لە بەرامبەر دابینكردنی “شوێنى مانەوە و خواردن”.

ئەندرۆ مۆلکینسن کە ئێستا تەمەنی 57 ساڵە، دواجار رۆژی چوارشەممە شەڕێکی 20 ساڵەی بۆ پاککردنەوەی ناوەکەی لە حکومەتى بەریتانیا بردەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2003دا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، چونکە بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە شاری مانچستەر سزادرابوو.

بەهۆی ئەوەى سەلمێنرا کە ئەو تاوانەى ئەنجامنەداوە، وەک قەرەبوو دەبێت حکومەتى بەریتانیا نزیکەى یەک ملیۆن پاوەندى بداتێ.

مۆلکینسن لەبەر رەفتار باشى لە زیندان دەیتوانى پاش حەوت ساڵ، لە زیندان دەربچێت، بەڵام پێداگری لەسەر مانەوەی 10 ساڵی دیکە کرد تا ناو و نازناوى پاکدەبێتەوە، دواجار ئەمەش روویدا، دوای 17 ساڵ دەستبەسەرکردن لە زیندان هاتەدەر.

بەڵام حکومەتى بەریتانیا و زیندانەكەی، لە مۆلکینسن زیرەکتر بوون، داواى قەرەبووى ئەو ماوەیەى لێدەکەن کە لەبەر بەرژەوەندیى خۆى لە زیندان ماوەتەوە و تیایدا خواردن، خواردنەوە و شوێنى مانەوەى لەسەر حکومەت بووە.

شەڕى ئێستاى مۆلکینسن ئەوەیە كە دەبێت کرێى دە ساڵى زیندانیكردنی بدات بە حکومەت.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا شەش كەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

منداڵێك لەكاتی مەلەكردندا لە ئاكرێ خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share