بە دەهۆڵ و زوڕناوە ئاهەنگی جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی دەگێڕێت

ژنێکی میسری بە دەهۆڵ و زوڕنا و نمایشی ئەسپسواری ئاهەنگی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی سازکرد.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، لە شاری غەردقەی میسر ژنێک بە ناوی ئوم سەلیم ئاهەنگی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لەسەر شەقام ئەنجامدا.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژنەکە بە دەهۆڵ و زوڕنا و نمایشی ئەسپسواری ئاهەنگەکەی بەڕێوەدەبات، ئەمەش پاش ئەوەی دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەرکردووە.

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەشێکیان رەخنەیان لێگرتووە و باسیان لەوەکردووە لەبەر رێزگرتن لە ژیانی هاوسەرێتیی نەدەبوو ئەو ئاهەنگە سازبکات، بەشێکی دیکەشیان دەستخۆشیان لێکردووە و ئاماژەیان بەوەکردووە، دیارە لەدوای ئازار و ناخۆشییەکی زۆر جیابووەتەوە بۆیە ئەو جۆرە ئاهەنگەی سازکردووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئاگاداریت قاوە چی لە جەستە دەكات؟ ئەنجامی توێژینەوەیەك بخوێنەرەوە

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share