سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات و دەشڵێت، “ئەو وادەیەی دیاریدەكرێت رەزامەنديی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی لەسەر دەبێت”.

دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی دیارینەكردنی رۆژی هەڵبژاردن نەمانتووانیوە خشتەی كارەكانی هەڵبژاردن دیاریبكەین و پێشتر پێشنیازی 5ی ئەیلولی ئەمساڵمان كردووە و ئەوەی لای ئێمە گرنگە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە ئەمساڵدا.

وتیشی، ” لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێم لە پەیوەندیی بەردەوامداین و دڵنیایان كردینەوە كە ئەم هەفتەیە بە مەرسوومێك وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكرێت و ئەو وادەیەی دیاریدەكرێت رەزامەنديی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی لەسەر دەبێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی:بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووك دەرکرا

بابەتی دواتر

سۆران.. بە هۆكارێكی نادیار ئاگر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share