لە شارەزوور و پێنجوێن سێ كەس لەسەر سەرپێچی دەستگیركران

لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دوو كەس لە شارەزوو و یەكێكیش لە پێنجوێن بە تۆمەتی سەرپێچی لەبواری ژینگەدا دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنیندا، مەفرەزەیەکی بەشى پۆلیسی دارستانی شارەزوور دوو هاوڵاتییان دەستگیركرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون.

هەر لەلایەن مەفرەزەكەوە دەستگیرا بەسەر ئامێرێكی بیرلێداندا.

لەلایەكی دیكەوە دوای گەیشتنی زانیاری كە هاوڵاتیەك بەشێوەی نایاسایی خەڵوز دەگەیەنێتە ناو قەزای پێنجوێن و دەیفرۆشێت، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن هاوڵاتییەكەیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و پانزە فەردە خەڵوز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: ناكرێت بە پاساوی نەناردنی 200 ملیارەكە مووچە دابەشنەكرێت

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ پاساوێك قبوڵیناكەن مووچەی مامۆستایان دابەشنەكرێت و هەڵویستی توندیان دەبێت. ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان…
Total
0
Share