هەولێر.. تۆمەتبارێك بە 26 كیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

تۆمەتبارەكە

شۆفێری بارهەڵگرێكی ئێرانی لە هەولێر بە 26 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانیدا گرتووه‌ و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ بڕی 26 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه‌.

ئاشكراشیكردووە، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ناوی (أ. ر. م.)ه‌و 16 كیلۆگرام كریستاڵ و 10 كیلۆگرام تلیاكی له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یدا شاردبووه‌وه‌.

تۆمەتبار بەگوێره‌ی مادەی‌ 14 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وەی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕوبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سی پی تی: بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت بەرواری و بەرۆشکی پلانڕێژیان بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژانە کردووە

دەربارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، گوێبیستی هیچ بەڵگەیەک نەبووین بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تێوەگلابن…
زیاتر ببینە

ھێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە هاتەدەنگ

‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدات. ‎لە ڕوونکردنەوەیەكدا ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان…
Total
0
Share