دیلان غەفور: کارمان بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستیی تایبەت کردووە و ئێستا مانگانە مووچە وەردەگرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “کارمان بۆ 650 کەس لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامداوە و ئێستا مانگانە مووچە وەردەگرن”.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و چاودێریی ژنانم کرد، لە نزیکەوە گفتوگۆمان کرد لەبارەی کێشەو گرفتەکانیان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.

دەشڵێت، لە ماوەی رابردوودا کارمان بۆ 650 کەس لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامداوە بە مەبەستی سوودمەندبوونیان لە مووچەی مانگانە و لە ئێستادا مووچەکانیان وەردەگرن، لە داهاتووشدا بەردەوامدەبین و کار بۆ هەرکەسێکی شایستە دەکەین بەپێی یاساو رێنماییەکان.

 

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بابەتی دواتر

خوشکی پادشای بەڕیتانیا تووشی رووداوێک بووە و زەبر بەر مێشکی کەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم تێیدا…
Total
0
Share