هاوڵاتییەک بەتۆمەتی راگرتنی ئاژەڵی کێوی لەماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا

لەقەزای دەربەندیخان هاوڵاتییەک دەستگیرکرا کە لە ماڵەکەی خۆیدا ئاژەڵی کێوی راگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە هاوڵاتییەك لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای دەربەندیخان ئاژەڵی کێوی راگرتووە ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە فەرمانی دادوەر دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو ، دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکە ئەو هاوڵاتییە دەسگیرکرا و دەست بەسەر ئاژەڵێکی کێوی ( سیخوڕ ) وکەلەسەری بزنە کێویەكدا گیرا.

باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەگەری لافاو دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکوک لەبارەی ئەگەری روودانی لافاو هۆشداری بە دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک دەدات. بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکوک بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share