خوشکی پادشای بەڕیتانیا تووشی رووداوێک بووە و زەبر بەر مێشکی کەوتووە

کۆشکی باکینگهام لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، شازادە ئان، خوشکی شا چارڵزی سێیەم، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، دوای ئەوەی لە رووداوێکدا لە ماڵەکەیدا سەری بریندار بووە و زەبر بەر مێشکی کەوتووە.

سەرچاوەیەک لە خێزانی شاهانە بە سی ئێن ئێنی وتووە، شازادە ئانی تەمەن 73 ساڵ، لە نزیک ئەسپەکان لە پارکی گاتکۆمب، لە شاری گلۆستێرشایری رۆژئاوای ئینگلتەرا، بە پێ دەڕۆیشت، کاتێک تووشی برینێکی سووک بوو لە سەریدا.

لە کاتێکدا هۆکاری وردی بریندارییەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە، تیمی پزیشکی شازادە ئان دەڵێن برینەکانی سەری لەگەڵ کاریگەرییە ئەگەرییەکانی بەرکەوتنی سەر یان قاچەکانی ئەسپدا یەکدەگرێتەوە.

ئان خوشکی بچووکی شا چارڵزە، و دووەم منداڵە لە چوار منداڵی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم، لە دوای ئەویش شازادە ئەندرۆ و ئێدوارد دێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
Total
0
Share