بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار و 133 کیلۆ و 62 گرام گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمدا هاتووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران تا 23 ی ئەم مانگە لە پارێزگای سلێمانی 80 هەزار تۆن و 993 کیلۆ و 650 گرام و لە پارێزگای هەولێر 62 هەزار تۆن و 592 کیلۆ و 472 گرام و لە پارێزگای دهۆک 66 هەزار تۆن و 546 کیلۆ و 940 گرام گەنم وەرگیراوە.

ئاشکراشیکرد، بە کۆی گشتیی 210 هەزار تۆن و 133 کیلۆ و 62 گرام وەرگیراوە و پرۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە.

چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتاییهاتنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، بڕی گەنم بگاتە نزیکەی یەک ملیۆن تۆن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەكەمین لیستی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی بانكی (TBI) كرا. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share