کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەو کێشانەی لە چەند فیدەرێکی کارەبای ناوبازاڕ هەبوون چارسەرکران”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تیمی کارمەندانی ئێشکگر کاری چاکسازی کرد لەسەر هەر یەک لە فیده‌ره‌كانی 300 له‌سه‌ر محاویله‌ی 7ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و فیده‌ری 301 کە به‌هۆی سوڕانی براكێتهوه تەلەکانی لێک ئاڵابوو هه‌روه‌ها فیده‌ری 309 له سه‌ر محاویله‌ی 22ی بازاڕی جگه‌ره‌كه کە به‌هۆی كۆتره‌وه كه‌وتبوو، لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەریانکرد.
دەشڵێت، کارمەندان توانییان کارەبا بۆ هەر سێ فیدەرەکە بگەڕێننەوە.