بۆ رۆژانی جەژنی قوربان 130 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە

بۆ رۆژانی جەژنی قوربان 130 هەزار گەشتیار، سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووە.

هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەدا و بۆ رۆژانی جەژنی قوربان 130 هەزار گەشتیار، سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووە، لەو ژمارەیەش پشکی شێر بەر قەزای چۆمان کەوتووە، بەجۆرێک نزیکەی 35 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری چۆمانیان کردووە.

وتیشی، بەهۆی ئەو ژمارە گەشتیارەی لە رۆژانی جەژن سەردانی ناوچەکەیان کردووە، جوڵەیەکی باش لەبازاڕی چۆمان دروستببوو، ساڵ بەساڵیش پرۆژەی گەشتیاری و ژمارەی گەشتیاران لەزیادبووندان.

هەڵگورد محەمەد، باسی لەوەش کرد، سەدان گەشتیار بەشێوەی کەمپینگ و خێمەهەڵدان لەنێو سروشت ماونەتەوە، وەک بناری هەڵگورد، گۆمی بێکۆدیان، هاوینەهەواری پڕژە و چەندین شوێنی دیکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی بۆ کەناڵە مۆرەکە: سەیرە بەناو کەناڵێکی کوردی بیت کەچی بە عوقدەی دوژمنکارانە تەماشای سلێمانی و خەڵکەکەی بکەیت

پێشڕەو مەلاوەیسی، ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی “کەناڵە مۆرەکە، فاوڵ” دەنووسێت، “سەیرە بەناو كەناڵێكی كوردی بیت،…
Total
0
Share