هەوڵێكی بردنی سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ ئێران پوچەڵكرایەوە

یەكێك لە بارهەڵگرەكان

لە دەروازەی پەروێزخان دەستبەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری عێراقیدا گیرا، کە هەوڵدەدرا بە ساڵانە و تابلۆی ساختەی ئێرانییەوە ببرێنە ئەو وڵاتە.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلەكان هەڵگری ساڵانە و تابلۆی عێراقین، بەڵام ساڵانە و تابلۆی ئێرانی ساختەیان بۆ دروستکراوە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان ئێرانین، لەکاتی ئاشکرابوونیان وتویانە “ئەوان بۆ بردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەسێکەوە لە سلێمانی ئۆتۆمبێلەکانیان پێدراوە تا بیبەنە وڵاتی ئێران و لەوێ بیانفرۆشن”.

لە 17ی ئەم مانگەش ئۆتۆمبێلێکی دیكەی بارهەڵگری عێراقی لەو دەروازەیە دەستی بەسەردا گیرا، کە هەوڵدرا بەهەمان شێوە ببرێتە ئێران.

دەروازەی پەروێزخان ڕوونیكردووەتەوە، ئەو کارە بەپێی یاسا گومرگیەکان قاچاغ و نایاساییە، بۆیە بۆ ئەنجامدانی ئیجرائاتی یاسایی کەیسی هەر چوار شۆفێرەکە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراون.

بابەتی پێشتر

ئەستێرەیەكی جیهانی توانای قسەكردن لەدەستدەدات و واز لە نواندن دەهێنێت

بابەتی دواتر

كۆشكی سپی: پوتین لە بارەی شەڕی ئۆكرانیا زانیاریی هەڵەی پێدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە بڕەكە چەندە.. بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا تەرخانكرا بۆ باشتركردنی ‏دۆخی خوێندكاران

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا بۆ باشترکردنی بارودۆخی…
Total
0
Share