کۆیە.. گەنجێک لە بەنداوی سماقوڵیدا خنکا

گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر، بەمەبەستی گەشتیاری و مەلەکردن چووتە بەنداوی سماقوڵی، بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمی تایبەتمەندەوە دەرهێنراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 6:00ی ئێوارە، گەنجێک بەناوی ( باڤێل تحسین حمە امین  ) تەمەن (26)ساڵ، دانیشتووی هەولێر لەگەڕەکی پێنجی حەسارۆک، پیشە کاسب بووە،  لە بەنداوی سماقوڵی  بە هۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن خنکا”.

بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت، “کارمەندانمان لە تیمی مەلەوانی لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تەرمی ئەو گەنجەیان دۆزییەوە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوالە هاوڵاتییان دەکات بۆ پاراستنی خۆیان و گەشتێکی سەلامەت پابەندبن بە تابلۆی ڕێنماییەکانی مەلەکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.…
Total
0
Share