لە گەڕەكێكی هەولێر ئاگر كەوتەوە و كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەكێكی هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی فەرمانبەران ھاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا كە دانیشتووی شاری هەولێر بووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبا و غازی ماڵان بۆ كەمە؟
دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی سروشتیی گەیاندووەتە ئاستێكی پێوانەیی

كۆمپانیای دانە غاز بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە هەرێمی كوردستان بۆ ‏ئاستێكی پێوانەیی ڕاگەیاند، گەیشتووەتە زیاتر لە 450 ملیۆن…
Total
0
Share