توێژینەوەیەك: مێشكمان لەكاتی خەوتندا توانای فێربوونی زمانێكی نوێی هەیە

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی مێشكی مرۆڤ توانای چارەسەر و فێربوونی وشەی نوێی هەیە لەكاتی خەوتندا.

توێژەرانی زانكۆی بێرن-ی سویسری ئاشكرایانكرد، مرۆڤ توانای تێگەیشتنی لە زانیاریی ئاڵۆز هەیە، وەك وشە و ماناكەی، لەكاتی خەوتندا كە مێشك لە دۆخی ناهۆشیاریدایە.

روونیشیان كردەوە، بە كاتژمێرێك پاش چوونە ناو خەوەوە، تۆمارەكانی پشكنینی مێشك (EEG) دەریخست كە مێشكی بەشداربووانی توێژینەوەكە وەڵامدانەوەی نایابی هەیە بۆ وشەی راستەقینە و وشەی ناڕاست.

زانایان تەنها پشتیان بەو تۆمارانە نەبەست بۆ بونیادنانی باوەڕە زانستییەكەیان، بەڵكو بەشداربووان توانای جیاكردنەوە و یادكردنەوەی ئەو وشە ناڕاستانە هەبوو كە لەكاتی خەوتندا بیستبوویان.

لەژێر رۆشنایی ئەم توێژینەوە دەكرێت شیكردنەوە بۆ هۆكاری بە ئاگاهاتنەوەمان بكرێت كاتێك گوێمان لەناوی خۆمان دەبێت و خەوتووین.

پێگەی سكای نیوز لە زاری دكتۆر عەمرو حەسەن، راوێژكاری مێشك و دەمار و تێكچوونی خەو لە ئیستەنبوڵ دەڵێت، ئامانجی توێژینەوە نوێیەكە تاوتوێكردنی ئەگەری فێربوونی هەندێك وشەی نوێیە لەكاتی خەوتندا.

وتیشی، “توێژینەوەكە ئاشكرایكرد ئەو كەسانەی وشەی هەڵگەڕاوە و راستیان پێوترا لەكاتی خەوتنیاندا، توانای زیاتریان هەبوو بۆ گێڕانەوەی ئەو وشانە لەپاش هەستانیان لەخەو”.

لەكاتی خەوتندا، لە دۆخی ناهۆشیاریی تەواودا نین وەك ئەوەی هەندێك باوەڕیان وایە، بەڵكو لە دۆخی جۆرێك لە هۆشیاریداین كە رێگەمان پێدەدات وشەی نوێ فێربین، ئەو پزیشكە وای وت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی خستەڕوو كە توێژینەوەی دیكەی پێشتر هەیە پێیوایە كارەكە بەو ئاسانییە نییە و، دەڵێت، دەتوانرێت لەكاتی خەوتندا لە وشە تێبگەیت، بەڵام ناتوانیت فێریبیت.

بابەتی پێشتر

رۆژانی جەژنی قوربان لە سلێمانی نزیکەی هەزار و 250 تەن خۆڵ و خاشاک فڕێدراون

بابەتی دواتر

دایکی یاریزانی بەناوبانگی بەڕازیلی پێلێ لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share