دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت، خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا لە کاتێکدا پلەی گەرمی بەرزە، دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستە و یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات، بەڵام بەو مەرجەی لە شوێنێکی کراوە بخورێتەوە کە هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ بکات، نەوەل لە ژوورێکی داخراو کە هەواگۆڕکێی تێدا نەبێت.
پزیشکەکە بابەتەکە زیاتر رووندەکاتەوە و دەڵێت، “خواردنەوەی چا یان هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی مولولەکانی خوێن و زیادکردنی رێژەی ئارەقکردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جستە، بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراو، خواردنەوەی ئاوی سارد یاخود شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی دەدات “.
پسپۆڕەکە ئاماژە بەوەشدەکات، خواردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی چا وەک گوڵەبەیبوون، لێمۆ، نەعنا، یاخود شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە، هاوکات پێویستە لە هاویندا مرۆڤ دووربکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، رۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات .