رەحمان خانی: بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاترە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاترە و بەشێك لە بەنداوە بچووکەكانیش پڕبوون.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكانی هەرێم لە ئەمساڵدا زیاترە و لە بەنداوی دوكان ئاستی ئاو پێنج مەتر زیاترە، لە دەربەندیخان 6 مەتر لە دهۆك 13 مەتر و نیو بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە و بەشێك لە بەنداوە بچووکەكانیش پڕبوون.

وتیشی، ” ئومێدەوارین بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بتوانین ئەمساڵ بڕی ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share