ڤایرۆسێكی مەترسیداری نوێ لە ووهانەوە سەریهەڵدا

ڤایرۆسێكی نوێ لە شاری ووهانەوە دەستنیشانكرا و لەبارەی مەترسییەكانییەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت.

زانایانی تاقیگەی ووهان لە چین، ڤایرۆسێكی نوێیان لە قرتێنەرەكانی وەك مشك و جرجدا دۆزییەوە و بە مەترسیدار ناویدەبەن.

ڤایرۆسەكە هاوشێوەی ڤایرۆسە تەورامییەكانە كە لە باڵندە و شیردەرەكاندا هەیە و مرۆڤ دووچاری پەككەوتنی گورچیلە و تێكدانی كاری مێشك دەكات، بەڵام وەك زانایانی چین دەڵێن، كاریگەرییەكانی ڤایرۆسە نوێیەكە كەمترن.

ئەو ڤایرۆسەی لە تاقیگەی شاری ووهانی چین (شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا) دەستنیشانكراوە، ناونراوە “LsPyV KY187” و بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، زانینی كاریگەرییەكانی لەسەر مرۆڤ لە ئەگەری گواستنەوەیدا، پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share