تەندروستیی کۆیە: 14 منداڵ لە رۆژانی جەژندا لەدایکبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا هەشت کوڕ و شەش کچ لەدایکبوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد. ”لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 منداڵ لە سنووری قەزای کۆیە لە بەشی ژنان و لەدایکبوونی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید لەدایکبوون”.

دەشڵێت، ”لەو ژمارەیەش هەشت منداڵیان کوڕن و شەش منداڵەکەی دیکەشی کچن، هاوکات 5 منداڵ بەنەشتەرگەری و 9 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایکبوون و 22 نەخۆشیش سەردانی بەشی ژنان و لەدایکبوونیان کردوە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە”.

بابەتی پێشتر

مردنی حاجییەكی دیكەی هەرێم راگەیەنرا

بابەتی دواتر

بەتۆمەتی سووتاندنی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share