لە کەلار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تێزابی بە ئۆتۆمبێلی کەسێکدا کردووە

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار تێزابی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا کردبوو و هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای سکاڵای هاوڵاتییەک دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە و ئۆتۆمبێلەکەی لەجۆری تۆیۆتا لاندرۆزەر لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تیزابی پێدا کراوە و بەشێکی ئۆتۆمبێلەکەی سوتێنراوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و سوودبینین لەکامێرای چاودێری بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای کەلار توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن.

ئاشکرایکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا دانی نا بەتاوانەکەدا
لەئێستادا بە بڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 477 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەك بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی چەند رێنماییەكی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بڵاوكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی كە…
Total
0
Share