منداڵێک لە خنکان رزگارکرا

منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و چوار مانگ، دوای ئەوەی دەکەوێتە نێو حەوزێکی ئاو لە خنکان رزگاردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە منداڵێک لە کەپرێکی گەشتیاری باسان لە سنووری سەکران دەکەوێتە ناو حەوزێک گیانی دەکەوێتە مەترسی دواتر لەلایەن خانەوادەکەیەوە رزگاردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، منداڵەکە تەمەنی ساڵێک و چوار مانگە ئێستا لە نەخۆشخانەی چۆمان لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە، کەمێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاری دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو خانەوادەیە خەڵکی سلێمانیین بەمەبەستی گەشتیاری چوونەتە سنووری باڵەکایەتی دووچاری ئەو رووداوە بوون.

 

 

 

بابەتی پێشتر

سەرکەوت ئەحمەد: رۆژانی جەژن لە سلێمانی بە ئارامی تێپەڕین

بابەتی دواتر

دابەشكردنی هاوكاریی دارایی بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share