ئەمساڵ زیاتر لە 300 حاجیی میسری لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

دوو دیپلۆماتکاری عەرەبی گیانلەدەستدانی 323 حاجیی میسرییان لە میانی حەجی ئەمساڵ لە مەککە پشتڕاستکردەوە.

یەکێک لە دیپلۆماتکارەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، “سەرجەم حاجییەکان بەهۆی گەرماوە کۆچی دواییان کردووە، جگە لە حاجییەک کە لە کاتی قەرەباڵغی حاجییەکان کۆچی دواییکردووە.

ئەو دوو دیپلۆماتکارە پشتڕاستیان کردەوە کە “لانیکەم 60 حاجیی ئوردنییش گیانیان لەدەستداوە، واتە زیاتر لەو ژمارە فەرمییەی عەممان پێشتر رایگەیاندبوو، کە گەیشتە 41 حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئەو دیپلۆماتکارانە دەشڵێن، “کۆی گشتیی ژمارەی تەرمەکان لە مردووخانەی ئەلموعەیسەم کە گەورەترین مردووخانەی مەککەیە، گەیشتووەتە 550 تەرم”.

یەکێک لە دیپلۆماتکارەکان دەڵێت، ” پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێو حاجییانی میسریدا زیاتر بێت، چونکە ژمارەیەکی زۆریان تۆمارنەکراون”.

ئەو وڵاتانەی دیکە کە حاجییەکانیان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە، بریتین لە عێراق، تونس، ئەندەنوسیا، ئێران و سەنیگال.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كاك بەرزان لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەپێناو كوردستان دەژیا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک نهێنی گەنج مانەوە لە حەفتاکانی تەمەن ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share