نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوەکو ئەم بەروارە ژمارەی دانیشتووانی جیهان کەمدەبێتەوە

ژمارەی دانیشتووانی جیهان لەسەر رێگایە بۆ ئەوەی زووتر لەوەی چاوەڕواندەکرا لەم سەدەیەدا بگاتە “ئاستی لوتکە”.
بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو زیادبوونە چاوەڕوانکراوە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە گەورەترین وڵاتانی جیهان رووبەڕووی دابەزینی بەرچاوی رێژەی لەدایکبوون بوونەتەوە.
بەپێی راپۆرتی پێشبینییەکانی دانیشتووانی جیهان کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان-ەوە، هەر دوو ساڵ جارێک بڵاودەکرێتەوە، پێشبینیدەکرێت ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە ناوەڕاستی هەشتاکانی ئەم سەدەیەدا بگاتە لوتکە و نزیکەی 10.3 ملیار کەس، لەکاتێکدا پێشبینییەکانی پێشوو 10.4 ملیار کەس بوو.
ئێستا ژمارەی دانیشتووانی جیهان نزیکەی 8.2 ملیار کەسە.
بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی سی ئێن بی سی ، پێشبینیدەکرێت تا ساڵی 2100 رێژەی دانیشتووانی جیهان وردە وردە کەمببێتەوە بۆ 10.2ملیار کەس.
لی جونهوا، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەندێک وڵاتدا رێژەی لەدایکبوون ئێستا کەمترە لەوەی پێشتر پێشبینیدەکرا.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن بی سی، ژنان بە تێکڕا یەک منداڵیان کەمترە بەراورد بە ساڵی 1990.
نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت، وڵاتانی وەک چین، کۆریای باشوور، ئیسپانیا و ئیتاڵیا رێژەی منداڵبوونیان “زۆر نزمە”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share