ڕوسیا: ئاسایش ده‌یان “تیرۆریست”ی ده‌ستگیركرد

ئاسایشی ڕوسیا، ده‌ستگیركردنی ده‌یان “تیرۆریست”ی له‌ مۆسكۆ و چه‌ند شوێنێكی تر ڕاگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ئاسایشی فیدراڵیی ڕوسیا، ده‌ستگیركراوان سه‌ر به‌ ڕێكخراوی “كه‌تیبه‌ی ته‌وحید و جیهاد”ن كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ خراوه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

ده‌سته‌ی ئاسایشی فیدراڵیی ڕوسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ئاب ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پاسه‌وانانی ڕوسیادا له‌ مۆسكۆ و چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌كی تر به‌رپاكردووه‌ و تا ئێستا 31 كه‌س ده‌ستگیركراون.

ئاشكرایكردووه‌، ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌ندامی ڕێكخراوی “كه‌تیبه‌ی ته‌وحید و جیهاد”ن و به‌شێكیان سه‌ركرده‌ن له‌و ڕێكخراوه‌دا، كاریان ئاماده‌كردنی چه‌كدار بووه‌ بۆ گروپه‌ جیهادییه‌كان و ناردنیان بووه‌ بۆ ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ململانێ، هه‌روه‌ها پاره‌یان بۆ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریا كۆكردووه‌ته‌وه‌ و هانی تاوانی تیرۆریستییانه‌یان داوه‌.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە چاوی هاوڵاتییەكیان كوێركردبوو

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر دوو باندی مەمەڵەكردن بە دۆلاری ساختەی بەناوی دۆلاری لیبییەوە دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
1
Share