دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا دەوروبەری باڵیۆزخانەی ڕوسیایان لە واشنتن گرتووە

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ڕوسیای لە واشنتن گرت و هۆکارەکەشی بۆ بوونی گومانلێکراوێک لە نزیک باڵیۆزخانەکە دەگەڕێتەوە.

ئەفسەرێکی هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکراکردووە، کە دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کردەیی دەستیانکردووە بە گرتنی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ڕوسیا و باڵیۆزخانەکەش داخراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارەکەی بۆئەوە دەگەڕێتەوە، پۆلیسی واشنتن گومانلێکراوێکیان لەناوچەی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا لەدەستداوە و بەدوایدا دەگەڕێن.

پێشتر ئیدارەی پۆلیسی واشنتن دی سی ڕایگەیاند، بەهۆی چالاکیی پۆلیسییەوە ڕێگاکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ڕوسیا دادەخەن بەڕووی هەموو جۆرە هاتوچۆیەکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی هەوڵە شکستخواردووەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە، لە پەیمانی جاڕنامەی وزە دەکشێتەوە. لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن…
Total
0
Share