توێژینەوەیەک نهێنی گەنج مانەوە لە حەفتاکانی تەمەن ئاشکرادەکات

شارەزایان ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 70 ساڵ بەرەو سەرەوەیە، پێویستە مەشقی بەرزکردنەوەی قورسایی بکەن، بۆ ئەوەی تەندروست  بن و لەشیان بە جوانی بمێنێتەوە.

مرۆڤەکان بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا کارکردنی ماسولکەکانیان لەدەست دەدەن، هێزی قاچەکانیان لاوازتر دەبێت لە پێشوو.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، راهێنانی وەرزشی بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی، لە تەمەنی گەنجیدا سوودی زۆری هەیە کە بۆ چەندین ساڵ دوای تەمەنی خانەنشینبوونیش بەردەوام دەبێت.

بۆ سەلماندنی ئەمە، توێژەران سەدان خانەنشینیان هەڵبژارد، کە تێکڕای تەمەنیان 71 ساڵ بوو، بەسەر سێ گروپدا دابەشیان کردن، گروپی یەکەم بۆ ماوەی ساڵێک راهێنانی (بەرزکردنەوەی قورسایی)یان ئەنجامدا، گروپی دووەم چەند راهێنانێکی ئاساییان ئەنجامدا، سێیەمیشیان تەنها چالاکییەکانی رۆژانە نەبێت، هیچ وەرزشێکی ئەنجامنەدا.

ئامانج لە توێژینەوەکە، لێکۆڵینەوە بوو لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی وەرزشی بەرگری.

لە سەرەتای توێژینەوەکەدا هێزی ئێسک و ماسولکەکان و ئاستی چەوری لەش پێوانەکرا، پاشان دووبارە دوای ساڵێک و دوو ساڵ و چوار ساڵ.

دوای چوار ساڵ، پسپۆڕان بۆیان دەرکەوت ئەوانەی لە گروپی یەکەمدا بوون بە تێپەڕبوونی کات هێزی قاچەکانیان پاراستووە، لەکاتێکدا ئەوانەی وەرزشی دیکەیان کردووە، یان هیچ وەرزشێکیان نەکردووە، هێزیان لەدەستداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێكاری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوە نوێكەی ‏كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم مەترسیداریی گۆڕاوە نوێكەی كۆرۆنا ‏دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت، هەر گەشتیارێك لەو وڵاتانەوە بگەڕێتەوە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-‏ی…
زیاتر ببینە

فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت. دكتۆر…
Total
0
Share