ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر عەلی حەمەساڵح دەگیرێتەبەر

بەڕێوبەرایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ، سكاڵای دژی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان تۆماركردووە، دادگای لێكۆڵینەوەی پێنجوێن-ش داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ناوبراو دەكات.

دادگای لێكۆڵینەوەی پێنجوێن، لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوبەرایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ كە سكاڵایان دژی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان عەلی حەمەساڵح تۆماركردووە، داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرانبەر بە پەرلەمانتاری ناوبراو دەكات.

لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان-ی كردووە، دادگای لێكۆڵینەوەی پێنجوێن داوا دەكات پارێزبەندی لە عەلی حەمەساڵح وەربگیرێت و ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بگیرێتەبەر، چونكە وەك نووسراوەكە ئاماژەی بۆكردووە، بەڕێوبەرایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ سكاڵای دژی پەرلەمانتاری ناوبراو تۆماركردووە، بە تۆمەتی ئەوەی عەلی حەمەساڵح لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك-دا تۆمەتی “ئاودیوكردنی بارهەڵگری قاچاخ و بێگومرگ”ی داوەتەپاڵ بەڕێوبەرایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باشماخ.

بابەتی پێشتر

میدیاکان لیستێک یاریزانی بێبەرانبەریان بۆ لیڤەرپوڵ پێشنیازکردووە

بابەتی دواتر

ئێران چوار کەسی لە "تیرۆرکەران"ی زانا ئەتۆمییەکەی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەریاچەی دووکان خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دووکاندا هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا. قائیمقامیەتی دووکان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی…
Total
0
Share