کەسێک لە دەریاچەی دووکان خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دووکاندا هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

قائیمقامیەتی دووکان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دووکان هاوڵاتییەک خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

 

ئاشکراشیکرد، لە دوای رووداوەکە تیمی مەلەوانی دووکان و پۆلیس چونەتە شوێنی رووداوەکە و تیمی مەلەوانی بەدوای دۆرینەوەی تەرمەکەیدا دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پڕۆسەیەک نییە بە شەو و ڕۆژێک ئەنجامبدرێت

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە. فەریق ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند،…
Total
0
Share