ئێران چوار کەسی لە “تیرۆرکەران”ی زانا ئەتۆمییەکەی دیاریکرد

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، داوایان لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردووە چوار کەس كە دەستیان هەبووە لە تیرۆری موحسین فەخریزادەدا دەستگیربکەن.

مەهدی حاجیان، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 11 ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاندووە، “داوامان لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردووە کە حاڵەتی سوور ڕابگەیەنن بۆ ئەو چوار کەسەی کە دەستیان هەبووە لە تیرۆری موحسینی فەخریزادەدا”.

ئێران تا ئێستا ناوی ئەو کەسانەی دەستنیشان نەکردووە کە داویەتییە پۆلیسی ئینتەرپوڵ و تەنانەت ئاشکراشی نەکردووە خەڵکی کوێن و لە کوێ دادەنیشن.

ئەگەرچی ئێران پێشتر وتبووی تیرۆری موحسینی فەخریزادە بە چەکی ئەلیکترۆنی کراوە و هیچ هێزێکی مرۆی لە شوێنی ڕوداوەکە دەستنیان نەکراوە.

دواتریش ئێران ڕایگەیاند، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبیلەی کە چەکە ئەلیکترۆنییەکەی لەسەر جێگیرکراوە وڵاتی جێهێشتووە و لە خاکی ئێران چووەتە دەرەوە.

یەکێک لەو شتانەی لە دۆسیەی تیرۆری موحسینی فەخریزادە جێگەی سەرنجە کە لێدوانێکی جیاواز و دژ بە یەک لەسەر ڕوداوەکە هەیە، چونکە سەرەتا ئێران وتی خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چەکەکەی لەسەر جێگیرکرابوو هەڵهاتووە، کەچی دواتر وا ڕاگەیەندرا کە چوار کەس لە بکەرەکانی تیرۆرەکە دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر عەلی حەمەساڵح دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

بەراوردی ژمارەیی نێوان هازارد و گاریس بەیل ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر دەدات بەدەستەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
Total
0
Share