میدیاکان لیستێک یاریزانی بێبەرانبەریان بۆ لیڤەرپوڵ پێشنیازکردووە

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ پێشنیازی گواستنەوەی یەکێک لە شەش بەرگریکاری بێبەرانبەر بۆ یانەی لیڤەرپوڵ دەکات

ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ لە ماوەی ڕابردوودا ڕەتیکردەوە بۆ گواستنەوەکانی زستانە یاریزانی گەورە و ناودار بکڕێت، بەڵام بەهۆی کێشە بەرگرییەکانەوە پێدەچێت بۆچونەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

پێکانی ڤێرجیل ڤان دایک و جۆ گۆمێز بەهێزترین لێدان بووە بۆ لیڤەرپوڵ، بەهۆی پێکانەوە کلۆپ نەیتوانیوە پشت بە جوێل ماتیپ ببەستێت و بە ناچاری فابینیۆی وەک سەنتەری بەرگری بەگەڕخستووە و هەندێجاریش جۆردان هێندێرسۆن.

سەرەڕای ئەوەی ڕیس ویلیامز و نات فیلیپیس دوو لاوی بەهرەدارن و ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە، بەڵام هێشتا یانە سوورە زەبەلاحەکە پێویستی بە بەرگریکارێکی ئەزموندارە لەپاڵ فابینیۆ یاریبکات، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڤان دایک و جۆ گۆمێز کاتێکی زۆریان پێویست دەبێت تاوەکو لەڕووی جەستەییەوە دەگەڕێنەوە ئاستی ئاسایی خۆیان.

ئیدارەی لیڤەرپوڵ بەهۆی قەیرانی دارایی و کەڵەکەبوونی یاریزانانەوە پارەی خەیاڵی بەکارناخات و بەرگریکارێکی هەمیشەی ناوێت. ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی وەک چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە پێشنیازی کردووە یەکێک لەم شەش بەرگریکارە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، کە سەرجەمیان بۆندەکانیان لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و نرخیان بێبەرانبەرە:

عیسا مێندی (ڕیاڵ بیتیس): لەلایەن یانەی زینیتی ڕووسی-یەوە داواکراوە، لە کۆی ململانێکانی ئەم وەرزە 30 یاری بەدرێسی ڕیاڵ بیتیسەوە کردووە.

ماتیۆ موساچیۆ: هاوینی 2017 بەبڕی 16 ملیۆن لە ڤیاڕیاڵەوە ڕوویکردە میلان، لەم وەرزەدا پشتگوێخراوە و گرێبەستەکەی تەنها شەش مانگی ماوە، میلان لە ئێستاوە ئامادەیە دەستبەرداریبێت.

 

نیکۆلا ماکسیمۆڤیچ (ناپۆلی): بەهۆی بوونی کۆستاس مانولاس و کالیدۆ کۆلیبالی-یەوە هیچ دەرفەتێکی وەرنەگرتووە، تەمەنی 29 ساڵە و بۆ لیڤەرپوڵ گونجاوە.

 

ئالیکساندەر دراگۆڤیچ (بایەرلیڤەرکوزن): لە باشترین ئاستەوە بووەتە یەدەگی جۆناسان تا و ئیدمۆند تابسوبا، ئەزموونێکی زۆری هەیە و تەمەنی 29 ساڵە، بە یەکێک لە باشترین بژاردەکان بۆ لیڤەرپوڵ ئەژماردەکرێت.

 

فابیان شار: ساڵی 2018 لە دیپۆرتیڤۆ لاکۆرناوە پەیوەندی نیوکاسڵەوە کردووە، ئەگەر لیڤەرپوڵ بەدوای یاریزانێکی گونجاو لەگەڵ کەشی بەریتانیا بگەڕێت، ئەم بەرگریکارە 29 ساڵە بژاردەیەکی گونجاوە.

 

مارسێلۆ (لیۆن): تەمەنی 33 ساڵە و بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێت، چارەسەرێکی کاتیی گونجاوە و دەکرێت تاوەکو کۆتایی وەرز و تەنانەت وەرزی داهاتووش وەک بەرگریکارێکی یەدەگ سوودی لێوەبگیرێت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوای ئەو وادەیە خۆی بڕیاری دوورکەوتنەوە دەدات.

بابەتی پێشتر

یەکشەممەی داهاتوو موچە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر عەلی حەمەساڵح دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share